سپای پاسداران له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوو زیاتر له ٣٠ ئێرانیی دا‌نیشتووی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕی به ئاشكرا ده‌سبه‌سه‌ر و زیندانی كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له درێژه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی سپای پاسداران له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٣٠ ئێرانیی دا‌نیشتووی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر كردووه، ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌و كه‌سانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه سپای پاسداران چالاكییه‌كانی له‌و بواره‌وه په‌ره پێداوه و له پاش ڕێكه‌وتنی ناوكییه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌نگاوی نوێی بۆ دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی له ڕۆژاوا هه‌ڵێناوه‌ته‌وه و پێشتر ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ئێرانییه‌كانی دا‌نیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیاتر له ١٠ كه‌س نه‌بوون.
خزم و كه‌سوكاری ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ركراوانه ده‌ڵێن سپای پاسداران به ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ئه‌و كه‌سانه‌وه مه‌عامه‌له ده‌كه‌ن ئیمتیازی پێوه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها له بڕی ئازادكرانیان داوای به‌ستنی گرێبه‌سته ئابوورییه‌كان له وڵاتانی بیانی ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تی سیخوڕییان وه‌پاڵ داوه پاش مه‌عامه‌له‌كردنه‌كه له تۆمه‌ته‌كه‌ی چاوپۆشی ده‌كه‌ن و چونكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وان ته‌نیا مه‌عامه‌له‌كه‌یه و به‌ندكرانی ئه‌وانه هیچ قازانجی دیكه‌ی بۆ ڕێژیم نابێ و ئازاد ده‌كرێن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێ كه بێده‌نگه‌ی لێڕابكه‌ن.