رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو سەرکۆماری وڵاتی فەڕانسە مانۆئێل مەکرۆن رایگەیاند کە؛ “رۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا گەلێک مەیرسیدارەو ئەگەری بایکۆت دژ بە بەرنامە مووشەکییەکانی ئەم وڵاتە لە ئارادایە”. ناوبراو وتی پێویستە لە رێگای دانیشتن و دیالۆگ لە گەڵ ئێران ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن و ڕاستەوخۆ بە بەرپرسانی ئێرانی بوترێ کە ئەوەی لە ناوچەکەدا دەیکەن بۆ کۆمەڵگای جیهانی قابیلی قبووڵ نیە.
بە پێی هەواڵدەریی فەڕانسە، مەکرۆن رایگەیاندوو کە لە سەردانەکەیدا بۆ عەرەبستانی سعوودی و چاوپێکەوتنی لە گەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە ناکۆکییەکانی عەرەبستان و ئێران پێکەوە قسە دەکەن.
مەکرۆن وێڕای پێداگری لە سەر رۆڵی وڵاتەکەی(فەڕانسە) لە سەر پرسی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناڤین، رایگەیاند کە ئەوەی بۆ وڵاتەکەی گرینگە ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان بە دیالۆگ کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ئێمە هەوڵ دەدەین لە چاوپێکەوتنەکانماندا لە عەرەبستان باس لە یەمەن و لوبنان و کێشەکانی دەورووبەریش بکەین.
لە پێوەندی لە گەڵ ئەو موشەکەی کە رۆژی دووشەممەی حەوتووی ڕابردوو، حووسییەکان بەرەو پێتەختی عەرەبستانیان هاویست وتی؛” بە روونی دیارە کە مووشەکە هی ئێران بوو.!!
لەم نێوەدا بەرپرسانی ئێرانی و گرووپی حووسی دەڵێ کە ئەم موشەکانە هی ئێران نین و ئەم گرووپە تێکنۆلۆژی و کەرەسەی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە مووشەکانەیان هەیە.
پێشتریش هەم دۆنالد ترامپی سەرکۆماری ئامریکاو هەمیش سەفیری ئەم وڵاتە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندبوو کە؛ ئێران ئەو جۆرە مووشەکانەی داوە بە حووسییەکان بۆ ئەوەی عەرەبستانی پێ بکەنە ئامانج.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران رەتی دەکەنەوە کە وڵاتەکەیان مووشەکی تەحویلی حووسییەکان دابێ و ئیدیعا دەکەن کە حووسییەکان خۆیان لەم جۆرە موشەکانیان پێیە کە بە ریازیانەوە ناوە.
بەرپرسانی فەڕانسەویش دەڵێن کە ئەوان عیساب لە سەر قسە و زانیاریی دام و دزگاکانی ئامریکا دەکەین و ئێرانیش دەبێ دەروەست بێت بەرانبەر بەو بەڵێننامەوە مەنشوور و بەڵگانەی کە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مۆری کردوون.
بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودیش بە توندی ئێران بە هۆکاری سەرەکی ئەم نائارامیانە لە ناوچەکەدا دەزانن و دەڵێن ئەو مووشەکانەی بە عەرەبستانەوە نران نیشانەی ڕاگەیاندنی شەڕی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە دژ بە وڵاتەکەیان و پێویستە قاییمکاری خۆمان بکەین.
شایانی باسە پرسی تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران لە نێوخۆی وڵاتیش رەخنەگرانی خۆی هەیەو بە مەترسی دەزانن بۆ سەر نیزام بەڵام سپای پاسداران لەو بارەوە وڵامدەر نیە.