له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له وڵاتی سووریه ٤٣٥ كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژراون.
ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو ٤٣٥ كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و شاره كوژراون كه له‌و ڕێژه‌یه ٣٩ كه‌سیان به ئه‌نقه‌ست كوژراون و هه‌روه‌ها ١٤٥ كه‌سیان منداڵ و ٨٥ كه‌سیان ژن بوون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه هێزه نیزامییه‌كانی ڕووسیه، ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نیا له شاری دیرئه‌لزور ١٨٦ كه‌سیان كوشتووه كه ٦٥ كه‌سیان منداڵ و 35ی دیكه‌ش ژن بوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ڕێژیمی ئه‌سه‌د له بواری كوشتنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی پله‌ی دووهه‌می له ئاستی جیهان دایه.
هه‌روه‌ها له پارێزگاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌دلیب و ده‌ورووبه‌ری ده‌مێشق ٩٥ كه‌س كوژراون كه ٢٨ كه‌سیان منداڵ و ٢٠ ژن بوون.
كوژرانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و بێ ده‌ره‌تانی سووریه له حاڵێكدایه كه ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌تی هه‌واڵی كوژرانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان نیوه به نیوه‌ش بڵاوناكه‌نه‌وه.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای هه‌ڵایسانی شه‌ڕی نێوخۆی سووریه و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی وه‌ك ڕووسیه، ئێران و توركیه له كاروباری ئه‌و وڵاته نه‌ته‌نیا بارودۆخه‌كه‌یان هێور نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵكوو یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییان داوه كه خه‌ڵكی زیانر له‌و وڵاته ببنه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.