بەدوای بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەكانی سووتەمەنێی شل، وەزارەتی نەوت پێشنیاری گرانکردنی نرخی گازی سروشتیش بە دەوڵەت داوهو داوای كردوه كە لە مانگی جۆزەردانهوه ئهو بڕیاره بچێته بواری جێبەجێ کردنهوه.
بەپێی پێشنیاری وەزارەتی نەوت، لەم ساڵدا نرخی هەر میتری موكەعەب گازی سروشتی بۆ ماڵەكان سەدی ١٠، بۆ بهشی بازرگانی (ئاسایی، گشتی و تایبەت) سەدی١٥، بۆ بهشهکانی پهروهردهیی، وەرزشی، مەزهەبی و وەرزێری بە ڕێژەی سەدی ٢٠ لە چاو ساڵی پێشوو بەرز دەبێتەوە.
وەزارەتی نەوت هەروەها پێشنیاری كردوە كە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ماڵیاتو باجی دهوڵهتی ئهو بڕیاره لە لایەن شیركەتی میللی گازی ئێرانهوهو لە مانگی جۆزەردانەوە جێبهجێ بکرێ.
ڕۆژی یەكشەممە ٣ی جۆزەردان هەیئەتی دەوڵەت پێشنیاری وەزارەتی نەوت بۆ بردنهسهرێی نرخی بەرهەمەكانی سووتەمەنیی شلی پەسند كرد كە بەم پێیە بێنزینی تەك نرخی کراو بووه لیری ١٠٠ تمەن.
عەباس كازمی، جێگری وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند كە چیدی پشكی بێنزینی ٧٠٠ تمەنی تێناكرێو بێنزینی ئاسایی بە نرخی ١٠٠٨ تمەن تەك نرخی دەكرێ.
داوود عەرەب عەلی، وتەبێژی شیركەتی میللیی بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نەوتییەكانی ئێرانیش ڕایگەیاندوه كە نرخی نوێی بێنزین لە ئهمڕۆ سێشەممەوه جێبەجێ دەكرێ.
شایانی باسە كە بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەكانی سووتەمەنیی شل و گاز بە بێ شك كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چالاكییەكانی بەرهەمهێنان دەبێو نرخەكان له ههموو بهشکاندا دهباته سهرێ.