ڕۆژنامەی فاینێشناڵ تایمزی بریتانیا ده‌ڵێ پاپۆڕەكانی ئێران، پاش وه‌ڕێکه‌وتن له بەندەر عەباس لە دەریادا ون دەبن‌و له نیزیک یه‌مه‌ن سه‌رده‌ردێنن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوە شەڕكەرەكانی ئێران پاش داگیركردنی سەنعا له‌لایه‌ن حوسییەكانی یه‌مه‌نه‌وه به ڕێگەی جۆراوجۆردا یارمه‌تییه‌کان ده‌گه‌یه‌ننه حوسییه‌کانی هاوپه‌یمانیان.
چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌ڵێن پاش سەرهەڵدانی حوسییەكانو کۆنتڕۆڵی یەمەن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، دەوڵەتی ئێران یارمەتیی نیزامیی زۆری بەوان کردوه‌و كێشەی نێوخۆیی و لاوازیی دەوڵەتی ناوەندیی یەمەن بۆتەی هۆی ئەوەی كە ئێران یارمەتی بە حوسییەكان بگەیەنێ‌و بەم شێوەیە بوو که حوسییەكان توانیان سەنعا، پێته‌ختی ئه‌و وڵاته داگیر بكەن.
فاینێشیال تایمز له درێژه‌دا باس لە دەستوەردانەكانی ئێران لە كاروباری یەمەندا دەكاو ده‌ڵێ ئێستاش ئێران له ناردنی چەكۆچۆڵ بۆ حوسییەكانی ئەم وڵاتە به‌رده‌وامه‌و، سەرەڕای كۆنتڕۆڵی ئاوەكانی یەمەن لە لایەن هێزە ناوچەییەكانەوە، پاپۆڕەكانی ئێران كە هەڵگری چەكوچۆڵ بۆ حوسییەكانی یەمەنن؛ پاش بەجێهێشتنی بەندەر عەباس بەرەو وڵاتی یەمەن لە نێو ڕێگەدا ڕادیۆو ماهوارەكانی خۆیان دەكوژێننەوە تا لە هیچ لایەكەوە كۆنتڕۆڵ نەكرین.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا ٤ پاپۆڕی ئێرانی، هەر یەك بە هه‌زار ١٥ تۆن کهلوپهلو که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ لە بەندەرەكانی یەمەن كە لە كۆنتڕۆڵی حوسییەكان دایە، له‌نگه‌ریان خستوه.
یەكێك لەم پاپۆڕانە كە ١٠٠ میتر درێژایی بووه، لە زستانی ڕابردوودا پاش داگیركرانی سەنعا بە 7 هەزار تون بارەوە وه‌ڕێ که‌وت. ئەم پاپۆڕە که زیاتر بۆ بەندەری كراچیی پاكستان سەفەری دەكرد، له ڕێگه پاش كوژاندنەوەی ماهوارەو موخابراتی خۆی بۆ ماوەی ٩ ڕۆژە لە دەریادا بزر بووەو لە ناكاو لە بەندەری حەدیدەی یەمەن سه‌ری وه‌ده‌رناوه.
شایانی باسە كە ئەم زانیارییانە لە لایەن شیركەتی خزمەتگوزاریی دەریایی “ویندوارد” لەبەردەستی ئەم ڕۆژنامەیە نراون‌و جێی سەرسووڕمانە كە ئەم پاپۆڕانە هەموویان لە ژێر چەتری چاودێرییەكانی ناتۆ لە كەنداوی عەدەن تێپەڕیون.