هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشێکدا بۆسەر یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی کاسکارانی کورد داگرت.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی رابردوو هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەڵیانکوتایە سەر گوندی “مشکان” سەربە شاری پیرانشار و دەستیان بە سەر ٦ ماشین و ٢٠ ئەسپی کاسبکاران داگرت.
لە لایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو، هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم جێگیر لە پاسگای “نەجەفی” لە ناوچەی پیرانشار، تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و ئەو ڕووداوەشدا ئەسپی کاسبکاڕێکی کورد کوژرا.
شایانی باسە بەپێی بەندی ئەلف لە مادەی ٢ی یاسای قاچاخ، ئەگەر کەلوپەلی قاچاخ نرخەکەی لە ١ میلیۆن تمەن کەمتر بێ هیچ سزایەکی نیە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کەلوپەلانەی کە کۆڵبەران هەڵیدەگرن لەو ڕێژەیە کەمترە کە ئەو سزایە بیانگرێتەوە، بۆیە دەبێ تەنیا کەلوپەلەکانیان زەوت بکرێ.
هەروەها هەواڵدەریی موکریان بڵاوی کردەوە کە چەند رۆژ لەمەوپێش هەنگی سەرسنووری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پتر لە ١٤ ئەسپ و ئێستری کۆڵبەرانیان کوشتووە.
کوڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکان زۆرجار ئەگەر زیانی گیانییان لێ نەکەوێ ، بەهۆی ڕاودوونان و تەقەی هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور کەلوپەل و سەرمایەی ژیانیان تاڵان دەکرێ.
سه‌ره‌ڕای كوشتاری ساڵانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌ر سنووره‌كانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش حوسێن زولفه‌قاری، جێگری ئه‌منیه‌تی و ئینتزامیی وه‌زاره‌تی نێوخۆ ڕایگه‌یاندبوو كه كۆڵبه‌ران و كاسبكاره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیمه‌وه له سنووره‌كان ناكوژرێن ئه‌وانه قاچاخچین.
پێشتر له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ١٧ كاسبكار و كۆڵبه‌ری كورد له ناوچه سنوورییه‌كان كوژران و برینداربوون. له حاڵێكدا ئه‌و ئامارانه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه كۆماری ئیسلامی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی له ئێران قه‌ده‌غه كردووه.