باوك و دایكی دوو شه‌هیدی حیزبی دێموكرات له شاره‌كانی بۆكان و مه‌هاباد كۆچی دواییان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش عه‌زیز ڕه‌حیمی باوكی شه‌هید قادرڕه‌حیمی خه‌ڵكی ئاوایی قووله‌ری شاری بۆكان به هۆی نه‌خۆشی و به‌ساڵداچوویی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان ماڵاوایی له ژیان كرد.
مام عه‌زیز پیاوێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی گه‌له‌كه‌ی بوو و تا دوایین ساته‌كانی ژیانی چاوه‌ڕێی وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی كوڕه شه‌هیده‌كه‌ی كه كه هه‌مان ئامانجی حیزبی دێموكرات بوو.
شه‌هید قادری كوڕی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و خۆنه‌ویست بوو له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی به‌رگریی له نیشتمان به‌شداربوو به‌ڵام به‌داخه‌وه هاوینی ٦٤ له ناوچه‌ی بانه شه‌هید بوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دایكی برایم چابۆك به ناوی خه‌دیجه ئیسماعیلی خه‌ڵكی وسووكه‌ندی سه‌ربه شاری مه‌هاباد له ته‌مه‌نی‌٩٠ ساڵیدا به هۆی پیری و نه‌خۆشی مالاوایی له ژیان كرد.
شه‌هید برایم چابۆك، پێشمه‌رگه‌یه‌كی بوێر و قاره‌مان و شه‌ڕكه‌رێكی بێ وێنه بوو به‌ڵام ئه‌ویش به‌داخه‌وه له ساڵی ٥٩ له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ری به‌رگری له نیشتمان له شاره‌دێی گۆكته‌په شه‌هید كرا.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایین دایك و باوكی دوو شه‌هیدی پێشمه‌رگه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبووان ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.