ئیستراتیژیستێکی ئهمریکا دهڵێ چارهسهری قهیرانی داعش پێكهێنانی دەوڵەتێكی سوننی لەم ناوچەیە.
جۆن بولتۆن باڵوێزی پێشووی ئامریكا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دهڵێ دەبێ لە بارودۆخی ئێستادا ئامانجی ئامریكا تەنیا پێكهێنانی دەوڵەتێكی سوننی مەزهەب لە ڕۆژاوای عێراقو ڕۆژهەڵاتی سووریە بێ.
جۆن بۆلتۆن ڕۆژی یەكشەممە لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی “فاكس نیووز” وێڕای دانە بەر ڕەخنەی سیاسەتی باراك ئۆباما، سەركۆماری ئامریكا لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست؛ گوتی: سوننییەكانی عێراق ئامادە نین لەژێر ڕکێڤو دهسهڵاتی دەوڵەتی شیعەی ئەم وڵاتەدا بن، هەر ئەوەش بۆتە هۆی سهههڵدانو بههێزبوونی گرووپی داعشو سەرەڕۆییەكانی ئەم گرووپە لە عێراقدا.
ناوبراو دهڵێ بەر لەوەی كە داعش پێگەی خۆی لەم ناوچەیەدا قایمتر بکا، دەبی ئامریكا بە هاوكاریی وڵاتانی عەرەبیی كەنداو و توركیە، گرووپی داعش بە چۆكدا بێنێ.
بۆلتۆن لە بابەت ئەم وڵاتە نوێیە لە ڕۆژاوای عێراقو ڕۆژهەڵاتی سووریە گوتی، دەبێ حكوومەتێكی میانەڕۆ كە ئیسلامگەرایەكی توندڕەو نەبێ ئەم وڵاتە ئیدارە بكا.