له کتێبخانه‌ی گشتیی شاری کۆیه کۆڕێکی ئه‌ده‌بی بۆ ناساندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبی “حاجی قادری کۆیی بڵاوڤان” گیرا.
له‌و کۆڕه‌دا که دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا دوکتور ئه‌کره‌م خامۆش باسێکی له نووسه‌ری کتێبه‌که، پێشڕه‌وی سه‌ید برایم، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کوردستان کرد و له‌سه‌ر گرینگیی نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه بۆ به‌شداران دوا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا پێشڕه‌و سه‌ید برایم پێناسه‌ی واژه‌ی “بڵاوڤان” له ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و کلتووری نه‌ته‌وه‌کانی کرد و له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه هۆکاری ناوبردنی حاجی قادری کۆیی وه‌ک “بڵاوڤان”نێک بۆ به‌شداران شی کرده‌وه.
کۆڕگێر له بڕگه‌کانی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا په‌ڕژایه سه‌ر نێوه‌رۆک و جومگه سه‌ره‌کییه‌کانی کتێبه‌که‌ی و دواتر چه‌ند به‌شداربوویه‌ک سه‌رنج و تێبینییه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه خسته‌ڕوو.
به‌یانیی ئه‌و ڕۆژه‌ش و له چالاکییه‌کی دیکه‌دا ماڵی سه‌ید برایم له کۆیه وه‌ک کتێبخانه‌یه‌کی گشتی به ڕووی هۆگرانی کتێب و خوێندنه‌وه‌دا کرایه‌وه.
شایانی باسه له هه‌ردوو ئه‌و چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌دا هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌سه‌رپه‌رستیی کاک جه‌لیل گادانی به‌شداریی کردبوو.