كاسبكارێكی لاو له بازاڕچه‌ی سنووری خۆی به‌هۆی لێدان و كوتان گیانی له‌ده‌ست و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو، كاسبكارێكی كورد به ناوی ڕه‌سووڵ یووسفی له كاتی گواستنه‌وه‌ی یه‌ك ٢٠ لیتری گازۆئیل له سنووری ڕازیی شاری خۆی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نیزامییه‌كانی ڕێژیمه‌وه به‌هۆی لێدان و كوتان گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕه‌سووڵ یووسفی ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵه و خه‌ڵكی به‌خشی قتووری سه‌ربه شاری خۆی له حه‌وشه‌ی گه‌مركی سنووریی ڕازی به‌هۆی لێدان و كه‌تانی هێزه‌كانی ڕێژیمی گیانی له‌ده‌ست دا.
خه‌ڵكی توڕه‌ی قتووری خۆی، ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ سه‌باره‌ت به كۆشتن و جینایه‌تی كاربه‌ده‌ستانی نیزامیی ئێران له به‌رده‌م گومركی ڕازیی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانی ناوچه‌ی سنووری سه‌رده‌شت ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی سه‌رسنوور و پاش ڕاودوونانیان كۆڵبه‌رێك به ناوی محه‌ممه‌دشه‌ریف جه‌لالی، ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له به‌رزایی به‌رده‌بێته‌وه به سه‌ختی سه‌روملی بریندار ده‌بێ.
هەروەها هەواڵدەریی موکریان بڵاوی کردەوە کە چەند رۆژ لەمەوپێش هەنگی سەرسنووری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پتر لە ١٤ ئەسپ و ئێستری کۆڵبەرانیان کوشتووە.
کوڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکان زۆرجار ئەگەر زیانی گیانییان لێ نەکەوێ ، بەهۆی ڕاودوونان و تەقەی هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور کەلوپەل و سەرمایەی ژیانیان تاڵان دەکرێ.
سه‌ره‌ڕای كوشتاری ساڵانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌ر سنووره‌كانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش حوسێن زولفه‌قاری، جێگری ئه‌منیه‌تی و ئینتزامیی وه‌زاره‌تی نێوخۆ ڕایگه‌یاندبوو كه كۆڵبه‌ران و كاسبكاره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیمه‌وه له سنووره‌كان ناكوژرێن ئه‌وانه قاچاخچین.
پێشتر له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ١٧ كاسبكار و كۆڵبه‌ری كورد له ناوچه سنوورییه‌كان كوژران و برینداربوون. له حاڵێكدا ئه‌و ئامارانه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه كۆماری ئیسلامی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی له ئێران قه‌ده‌غه كردووه.