وریا دل ئه‌نگیر، چالاكی مه‌ده‌نی پاش ٤ ڕۆژ ڕاگرتن له گرتنگه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ڕۆژی ڕابردوو به دانانی متمانه‌بڕ ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان، ڕۆژی ڕابردوو، وریا دل ئه‌نگیر، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه به تۆمه‌تی شادی كردن و ورووژاندنی هه‌ستی خه‌ڵك له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو پاش ٤٠ ڕۆژ زیندانی كرد به دانانی متمانه‌بڕی ٤٠ میلیۆن تمه‌نی له مه‌ریوان ئازاد كرا.
وریا دل ئه‌نگیر، ڕۆژی ٤ی ڕه‌زبه‌ر به تۆمه‌تی سیاسی پێوه‌ندیدار به ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.
ناوبراو به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركرانی مانی له خواردن گرتبوو و ناوبراو له ماوه‌ی ئه‌و ٤٠ ڕۆژه‌دا له دوو گرتنگه‌ی مه‌ریوان و سنه ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و له ڕێگه ته‌له‌فوونه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگاداركردووه كه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
شایانی باسه له ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو هێشتا چاره‌نووسیان ناڕوون و له گرتنگه‌كانی ڕێژیم‌دا ڕاگیراون.