كانوونی پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤ دهڵێ دەزگای قەزایی بەرپرسایەتیی گیانو سڵامەتیی زیندانییانی سیاسیی لە ئەستۆیە.
كانوونی پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی زیندانییانی نەخۆش كە پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی لە ناوەندە دەرمانییەكانی دەرەوەی زیندان هەیە، ڕایگەیاند بەرپرسایەتیی و سڵامەتیی زیندانییان، بە تایبەت زیندانییانی سیاسیو عەقیدەتیی نەخۆش، لە ئەستۆی دەزگای قەزاییو لە سەرووی هەمووانەوە، لە عۆدەی سەرۆكی ئەم دەزگایەیە كە بەرپرسی چاوەدێری كردن بەسەر شێوەی كار كردنی ڕێكخراوی زیندانەكانە.
ئەم ڕێكخراوە مەدەنییە هەروەها پێداگری لەسەر ئەركە قانوونییەكانی كاربەدەستانی زیندان لە بابەت گیانی زیندانییان كردووەو دهڵێ: ئەم ئەركە لە بەرامبەر زیندانیانی سیاسیدا قورستر دەبێ، چونكی گیراوانی سیاسی، ڕەخنەگرانو دژبەرانی شێوازەكانی ئیدارهی حكوومەتنو نیگەرانی ئەوە هەیە كە بەدوای حوكمە ناعادڵانەكانی دادوەران، لایەنە توندڕەوەكانیش بەكەمتەرخەمیی غەرەزدارانەی خۆیان لە بابەت ناردنی زیندانییانی نەخۆش بۆ دەرمانگاو نەخۆشخانەكان، بیانەوێ سیاسەتی سڕینەوەو لە نێو بردنی زیندانییانی سیاسی بگرنە بەر.
كانوونی پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤ لەم ڕاپۆرتەدا لایەنە پێوەندیدارەكانی وریا كردۆتەوە كە هەر چەشنە خەمساردییەك لە ڕەوتی دەرمان و چارەسەری زیندانییاندا، ئەركێكی قورستریان دەخاتە سەر شانی ئهوان.