• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

نوێنەرانی پارێزگای سنە لە مەجلیس: سەفەری جێگری سەركۆمار تەشریفاتی‌و بێ دەسكەوتە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/05/26
جۆری بابەت: کوردستان

كۆمەڵێك لە نوێنەرانی پارێزگای سنە لە مەجلیس، سەفەری جێگری سەركۆماریان بۆ ئەم پارێزگایە بە سەفەرێكی تەشریفاتی ناوبردوه‌و ده‌ڵێن ئەم سەفەرە، سەردانێكە كە زیاتر لایەنی سیاسی‌و تەشریفاتی هەی‌ و هیچ ئاكامێكی له‌ قازانجی خه‌ڵکدا لێ ناکه‌ویته‌وه‌.

سەید محەممەد بەیاتییان، نوێنەری بیجار لە مەجلیس ده‌ڵێ سەفەری جەهانگیری بۆ پارێزگای سنە زۆرتر لایەنی سیاسی هەیە‌و بێ گومان هیچ خێر و بەرەكەتێكی تایبەتی بۆ ئەم پارێزگایە نابێ.

ئه‌و ده‌ڵێ سەردانی جەهانگیری لەم قۆناغەی ئێستادا، شاردنەوەی خۆدزینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ ئه‌رک‌و‌ به‌رپرسایه‌تییه‌کان‌و ئەم كەمتەرخەمییانەیە كە بە نیسبەت ئەو پارێزگایە کراوه‌.

بەیاتییان ده‌ڵێ: پارێزگای سنە لەگەڵ دنیایه‌ک گیروگرفت، قەیران‌و كەمایەسی بەرەوڕوویەو دەبوایە زۆر زووتر لەوانە سەركۆمارو هەیئەتی دەوڵەت سەردانی ئەم پارێزگایەیان كردبا.

ناوبراو لە درێژەدا ده‌ڵێ بڕیارە لەم سەفەرەدا جەهانگیری سەردانی چەند پرۆژەیەك بكا كە پێشتر دەستیان بە كار كردووەو ئەوەش هیچ دەردێك له‌ خه‌ڵکی ئەم پارێزگایە دەرمان ناكا.

بەیاتییان هەروەها ئاماژەی بە شكاندنی بەڵێنیی سەركۆمار لە بابەت جێبەجی كردنی بەیاننامەی ژمارە ٣ی نەتەوەو ئایینەكان كردوه‌و ده‌ڵێ: بە داخەوە بە پێچەوانەی ئەم بەڵێنەی كە سەركۆمار بە خەڵكی پارێزگای سنەو کوردستانی دابوو، تا ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ كام لە بەند‌و خاڵه‌کانی ئەم بەیاننامەیە جێبەجی نەكراون.

نوێنەری خەڵكی شاری بیجار لە مەجلیس ڕه‌خنه‌ی له‌ تێڕوانینی ده‌وڵه‌ت بۆ نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردسان له‌ مه‌جلیس گرتوه‌و ده‌ڵێ هه‌ر بە هەمان شێوە كە دەوڵەت ئاوڕی لە خەڵك نەداوەتەوە، لە بابەت نوێنەرەكانیشیان لە مەجلیس خەمسارد بووەو بە شێوەی پێویست گوێی لێ ڕانەگرتوون.

بەیاتییان لە درێژەدا ده‌ڵێ زۆر جێگای داخە كە ئەوە یەكەم جارە جێگری سەركۆمار چاوی بە نوێنەرانی پارێزگای سنە لە مەجلیس دەكەوێ، ئەوەش شتێك نییە كە بتوانێ پاساوی بۆ بێنێتەوە.

لە لایەكی دیكەشەوە، سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری شارەكانی سنە، دیواندەرە‌و كامیاران گوتوویەتی، سەفەری جێگری یەكەمی سەركۆمار بۆ سنە، سەفەرێكی تەشریفاتییە‌و هیچی لێ شین نابێ.

سەید ئەحسەن عەلەوی وێڕای دانە بەر ڕەخنەی سەفەری جەهانگیری بۆ پارێزگای سنە ڕایگەیاند: زۆر جێگای داخە كە كاربەدەستان بۆ ئیفتتاح کردن‌و ده‌سبه‌کاربوونی نانەواخانەیه‌ک سەردانی ئەم پارێزگایە دەكەن.

نوێنەری شارەكانی سنە، دیواندەرە و كامیاران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی ده‌ڵێ ڕۆژێك پێش ئەم سەفەرە پێیان راگه‌یاندوون كە جێگری سەركۆمار بە مەبەستی كردنەوەیکارگایه‌کی نانی سەنعەتی‌و كارگایەكی دروستکردنی بەستەنی و ئاژەڵدارییەك سەردانی سنە دەكا.

عەلەوی لە درێژەدا گوتی: لە پارێزگاكانی دیكە ڕۆژ نییە ئه‌م کارگه‌ بچووكە پیشەسازییانە ده‌ست به‌کار نه‌ببن‌و ئەوە بۆتە كارێكی زۆر ئاسایی و هیچ پێویستیی بە هاتنی جێگری یەكەمی سەركۆمارو بەرپرسانی پلەبەرزی وڵات نه‌ده‌کرد، هەر بۆیە ئەم سەفەرە زیاتر لایەنی تەشریفاتی هەیە‌و هیچ دەسكەوتێكی بۆ خەڵك نابێ.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist