سه‌ره‌ڕای كوژرانی ساڵانه ده‌یان كه‌س له كۆڵبه‌رانی كورد له لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی جێگری وه‌زیری نێوخۆی ئێران حاشای لێده‌كا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، حوسێن زولفه‌قاری، جێگری ئه‌منیه‌تی، ئینتزامیی وه‌زاره‌تی نێوخۆ، ڕایگه‌یاند كه كۆڵبه‌ران له ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كان نه‌كوژراون. پێشتر له رشاپۆرتی مانگانه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند كه له ه‌سره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه تا ئیستا ١٧ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد كوژراو و بریندار بوون.
ناوبراو ده‌ڵێ، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به كوژرانی كۆڵبه‌ران بڵاوكرایه‌وه، ڕاست نیه و ته‌نانه‌ت بێ بنه‌مایه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كان ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و له لایه‌ن هێزه‌كانی سنوورپارێز ده‌كوژرێن كۆڵبه‌ر نین.
له درێژه‌دا ده‌ڵێ، با كۆڵبه‌ران و قاچاخچییه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین ئه‌وانه جیاوازن، كاتێك باسی كۆڵبه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سانن كه له سنووره‌كان به كۆڵ بار ده‌گوازنه‌وه و هیچ كات ئه‌وانه‌مان نه‌كوشتووه.
هه‌روه‌ها ئیلنا له زمان ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌نووسێ، ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی له ڕێگه نادیاره‌كاندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن ئه‌وانه قاچاخچین.
پێشتریش هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستان و دامه‌زاروه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆڵبه‌ران به قاچاخچیی كاڵا له‌سه‌ر سنووره‌كان ناو ده‌به‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٣٩٥ گوتبووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچییه‌كان كۆڵبه‌ره‌كان نین.
حوسێن زولفه‌قاری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، كاتێك گوێ له هه‌واڵه‌كانی كۆڵبه‌ران ڕاده‌گری كه ده‌ڵێن به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئینتزامی كوژراون ئه‌وانه كۆڵبه‌ر نین و قاچاخچین و له نیوه شه‌ودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه ده‌نگ ده‌درێن و له ئاكامدا ته‌قه‌ی هه‌واییان لێ ده‌كرێ.
ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كا كه ته‌نیا له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ١٧ كۆڵبه‌ری كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراو و بریندار بوون