كرێكارانی گومركی سنووری باشماخ سه‌باره‌ت به دابیننه‌كردنی داواكارییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی گومركی سنووری باشماخ له مه‌ریوان سه‌باره‌ت به مووچه و دابیننه‌كردنی شوێنی مانه‌وه و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ژیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
یه‌كێك له‌و كرێكاره ناڕازییانه ده‌ڵێ، شیركه‌تی باربه‌ری و به‌رپرسی ئه‌نباره‌كانی ئه‌و گومركه‌ی كه ئێمه كاری لێده‌كه‌ین به‌پێی قه‌راری خۆمان قه‌رابوو شوێنی مانه‌وه و سوریسی بێهداشتیمان بۆ دابین بكه‌ن و له بڕی ئه‌وه‌ش مانگانه پاره‌یان لێ كه‌م كردووینه‌ته‌وه به‌لام سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچ كامیان بۆ دابین نه‌كردوون و هه‌ر جارێ به بیانوویه‌ك پشت گوێیان خستووه.
كرێكارانی گومركی سنووری باشماخ له مه‌ریوان كه بۆ جێبه‌جێكردن و دابه‌زینی باره‌كان له‌و شوێنه كار ده‌كه‌ن به‌شێك به مووچه‌كانی خۆیان به‌و شیركه‌ته داوه كه خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكه‌ن به‌ڵام تا ئیچستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌كراوه و كرێكاران به ناچاری مانیان گرتووه و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه.