مسته‌فا سه‌لیمی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد ماوه‌ی ١٥ ساڵه له زیندان دایه و حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی هێشتا پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌ی نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، مسته‌فا سه‌لیمی به‌ندكراوی سیاسیی كورد، خه‌ڵكی شاری سه‌قز و ماوه‌ی 3 مانگه له زیندانی ئه‌و شاره‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواستراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ده‌سته‌نگی و خراپیی بواری ماڵی ئیزنیان پێنه‌داروه له كارگای زیندان بۆ بژیوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كار بكا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به مسته‌فا سه‌لیمی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوبراو ڕایگه‌یاند كه پا ش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه بارودۆخی ماڵیی یه‌كجار خراپه و خه‌رجیی بنه‌ماڵه‌كه‌شی له ئه‌ستۆیه.
كاربه‌ده‌ستانی زیندان ئیزن پێنه‌دانی ناوبراو له كارگای زیندان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه گویا سلیمی له كارگا چه‌كی هه‌بووه و ئه‌و له حاڵێكدابوو كه ناوبراو له ساندویجی كاری ده‌كرد و ئه‌و تۆمه‌ته‌یان وه‌پاڵ دا هه‌ر بۆ یه‌وه‌ی كه له كار بێكار بكه‌ن.
مسته‌فا سه‌لیمی، ساڵی ١٣٤٦ له سه‌قز له دایكبووه. ناوبراو په‌یمانكاری شیركه‌تی گاز بوو كه ساڵی ١٣٨٢ به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا و ته‌قه‌كردن له هێزی ئینتزامی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و ئێستا ماده‌ی زیاتر له ١٥ ساڵه له زینداندا ڕاگیراوه و په‌روه‌نده‌ی ناوبراو چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی تاوتوێ كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كه‌ی داشكابێ.
شایانی باسه مسته‌فا سه‌لیمی ١٥ ساڵ و زیاتر له ٣ مانگه له زیندانه‌كانی سه‌قز و سنه‌دا ڕاگیراوه ناوبراو چه‌ندین جار به هۆی ناعاده‌ڵانه‌بوونی حوكمه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه.