کەسێکی خەڵکی مەهاباد بە مەبەست کێشانی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد راگۆاسترا.
لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا هاووڵاتێکی خەڵکی شاری مەهابادی بە ناوی ئیسمایل بۆکانی بۆ کێشانی یەک ساڵ و یەک رۆژ زیندانی تەعزیری کە لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیم بەسەریدا سەپاوە، دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواستراوە.
هەر لە پێوەندییەدا کەسێکی دیکە بە ناوی محەممەد محەممەدی بە تۆمەتی سیاسی پاش حەفتەیەک کە لە ڵایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەرکرابوو بە دەست و لاقی شەکاوەوە ئازاد کرا.
بە پێی قسەی یەکێک لە خزم و نزیکانی ئیسمایل بۆکانی، کە ڕۆژی ١ی گەلاوێژ ئەمساڵ دەسبەسەرکرابوو، دوای ١٠رۆژ لێپڕسینەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئیران کە ١ساڵ و ١ ڕۆژ زیندان مەحکوم کرابوو و پاشان بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.