١١ كه‌س له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به دانانی بارمته ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، چه‌ند حه‌وتوو له‌وه‌پێش هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٠٠مین ساڵوه‌گه‌ڕی له دایكبوونی به‌هائه‌دین، شارع ئه‌مری به‌هایی، كۆمه‌ڵێك له به‌هاییه‌كانی شاری كرماشان له لایه‌ن ئیتلاعات له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون. ٨ كه‌س له كرماشان و یه‌كی دیكه‌ش به هۆی دووگیانی پێشتر به دانانی بارمته ئازاد كران.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ڕۆژی ٢٦ ڕه‌زبه‌ر په‌یمان قیامی، عێزه‌توڵا شه‌هیدی، فروزان ئه‌مینی، كامبیز مورادپوور، ئه‌مروڵا ئیسلامی، نێعمه‌توڵا شادابی، سین‌و ڕه‌سووڵی و ئه‌میر كه‌دیوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، ئازاد كران و هه‌روه‌ها پێشتریش سپیده ئه‌حراری كه به دووگیانی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كربوو.
له‌و ڕۆژانه‌ی كه به‌هاییه‌كان له سه‌راسه‌ری جیهان سه‌رگه‌رمی شادی و خۆشیی ساڵڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بوون ڕێڕه‌وانی ئایینی به‌هایی له ئێران به تۆمه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی مه‌زهه‌بی له گرتنگه‌كانی ئێران‌دا ڕاگیرابوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرا. له ئێران به‌هاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی له ژێر فشاردان هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش لانیكه‌م ٤٧ ده‌كان و شوێنی كاروكاسبیی به‌هاییه‌كان له شاره جیاجیاكانی ئێران داخران و لانیكه‌م ٢٥ كه‌س له هاووڵاتییانی به‌هایی له شاره جیاجیاكانی ئێرانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپا ده‌سبه‌سه‌ركراون.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئازادكرانی به‌ندكراوان، زیندانی و هونه‌رمه‌ندێكی كورد به ناوی فاڕووق سامانی پاش تێپه‌ڕكردنی ٥ ساڵ زیندانی له زیندانی شاری مه‌هاباد ئازاد كرا. ناوزبراو به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ٥ ساڵ له‌وه‌پێش ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.
هه‌روه‌ها له شاری تاران سه‌دیقه وه‌سمه‌قی، شاعیر و نووسه‌ر پاش گه‌ڕانه‌وه له ئورووپا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین ده‌كرێ و پاش ماوه‌یه ڕاگرتن له دادگایه‌كی ١٥ خوله‌كیدا به دانانی بارمته ڕۆژی ڕابردوو ئازاد كرا.