ئەندام پارلمانی بەندکراوی ھەدەپە، لە کۆبوونەوە دادگادا لە ئامەد سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
سایتی “یەنی شەفەق”ی تورکی بڵاوکردەوە، دادگای شاری ئامەد ڕۆژی ڕابردوو بەتۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر سەلما ئیرماک، پارلمانتاری ھەدەپەدا سەپاندووە.
ھاوکات ئاژانسی ئەنادۆڵی حکومەتیی تورکیە ڕایگەیاند، سەلما ئیرماک کە لە گرتووخانەی کۆجائێلی دەسبەسەرە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەشداری کۆبوونەوەی دادگای نەکردووە، بەڵام پارێزەرەکەی ئامادەی ئە کۆبوونەوەیەی دادگا بووە.
لەسەر بڕیاری دادگا ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی چەکدار” ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ھەروەھا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی” ٢ ساڵ و ٦ مانگی دیکە زیندانی دەکرێ.