حیفازتی ئیتلاعات لە شاری کرماشان، ئەندازیارێکی کوردییان پاش ١١ ساڵ پێشینەی کار لەسەر کارەکەی دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، چەند ڕۆژ لەوەپێش ئەندازیارێکی کورد بە ناوی “ساسان فەتاحی” خەڵکی شاری پاوە و دانیشتووی شاری کرماشان، کە ١١ ساڵ پیشینەی کاری هەیە، لە لایەن حیفازتی ئیتلاعات لە شاری کرماشان بە هۆی چالاکی براکەی لە بواری مافی مرۆڤەوە لەسەر کارەکەی دەرکرا.
ئەو ئەندازیارە کوردە، ١١ ساڵ کارمەندی ئیدارەی بیمەی کۆمەڵایەتی شاری کرماشان بووە و ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕەسمی لەسەر بڕیاری حیفازەت ئیتلاعاتی شاری تارانەوە لەسەر کارەکەی وەلا نرا.
شایانی باسە ساسان فەتاحی خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵای ژنێتیک و ئەندازیاری میکانیکی و خوێندکاری قۆناغی دوکتورایە.