لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا ٧ کەس لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی سیاسی دەسبەسەرکراون.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە شارەکانی ئیلام، کامیاران، سنە، بۆکان و مەریوان لانیکەم ٧ کەس بە تۆمەتی سیاسی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەمان سەرچاوە زۆربەی گیراوەکان کە لە سەرەتایی مانگی خەزەڵوەر بە تاوانەکانی سیاسی و عەقیدەتی ١٣٩٦ دەسبەسەر کرابوون.
ئەو دەسبەسەرکراوانە بریتین، لە جەسیم ئومیدی، خەڵکی ئیلام، محەممەد قۆبادی ،خەڵکی کامیاران، موسلم ئیبراهیمی، خەڵکی سنە و مەحموود قادری، خەڵکی ئاوای نەگڵ لە مەریوان و هەروەها نەقشین کەریمی هاوسەری مەحموود قادری، مادح فەتحی، ژێنگەپارێز، خەڵکی سنە، سلێمان میرزایی خەڵکی بۆکان، و هەروەها عەلی حاجیزادە خەڵکی ورمێ کە رۆژی ١ی خەزەڵوەر بە تاوانی ئەندامبوونی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی بەرهەڵسکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەرکرابوو بە بارمتەی قۆرس ئازاد کڕا، و سۆهراب بەهرامی تەمەن ٥٧ ساڵ خەڵکی سنە وچالاکی مەدنی کە پێشتر بە ٤ ساڵ زیندانی بە تاوانی پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکوم کرابوو، دووبارە دەسبەسەرکرایەوە و بۆ زیندانی ناوەندی سنە ڕاگۆزرا.
شایانی باسە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو کە خەڵکی ڕۆژهەڵات بەنوونەی کوشتاری کۆڵبەران و هەروەها بەڕێوەچوونی گشتپرسی باشووری کوردستان، هاتنە سەرشەقام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە سەدان کەس دەسبەسەر کران کە ئێستاشی لەگەڵ بێ چارەنووسی بەشێک لەوان ناڕوونە.