چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی سەقز، بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ناوبراو رۆژی ١٢ی خەزڵوەر کاتژمێری دووی شەو لە زیندانی سەقز باری تەندروستی تێکدەچێ و لە بێهداری بەندیخانەی سەقزەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوە دەگوازڕێتەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن محموود ساڵحی نەخۆشی دڵی هەیەوە باری تەندروستی باش نیە.
مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری بۆ تێپەڕاندنی یەکساڵ سزای زیندان لە بەندیخانەی شاری سەقز ڕاگیراوە.
ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند کە ناوبراو رۆژی ٦ی خەزەڵوەر لە کاتی گەڕانەوە لە نەخۆشخانە لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە ئەو چالاکە کرێکارییە رۆژی ٨ی بانەمەڕی ٩٤ی هەتاویی لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی کرێکاران دەسبەر دەکرێ و بە وتەی خۆی بە هۆی ڕاگرتنی لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، گورچیلەکانی تووشی گرفت دەبن و پێویستی بە گۆڕینی خوێن و دیالیز کردنە.
بە پێی هەواڵی پێشووی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” مەئموورانی ئیتلاعات، بە خیزانی مەحموود ساڵحیان ڕاگەیاندووە، حوکمی ٩ ساڵ زیندانی ناوبراو بە هۆی نالەباربوونی باری جەستەیی بۆ یەک ساڵ زیندان گۆڕدراوە و دەبێ ڕادەستی دادگای بکەین.
پاش بردنی ئەو چالاکە کرێکارە بۆ دادگای شاری سەقز و پێی ڕاگەیاندنی حوکمی یەک ساڵی زیندانی ناوبراو، ئێستا لە زیندانی ئەو شارە دایە.
مەحموود ساڵحی ساڵی ٩٤ی هەتاوی خرایە زیندانەوە و بەو هۆیە تووشی نەخۆشی گورچیلە هات و هەتا ئیستاشی لەگەڵ بێ ئەو نەخۆشییەی چارەسەر نەکراوە.