بە هۆی لە بەرچاونەگرتنی ئەمنیەتی کار، کرێکارێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاو نێوخۆییەکان، کرێکارێکی کورد بە ناوی ڕەزا مورادی تەمەن ٤٥ ساڵە، خێزاندار و خەڵکی گوندی باخڵەی لە کاتی بەستنی داربەست تووشی روودا دەبێ و پاش دوو ڕۆژ زیندوومانەوە لە نەخۆشخانەی “کەوسەری” شاری سنە، گیانی لە دەست دا.
لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان، تەنیا سەدتا ١٠ی کرێکارانی قوربانیی کار، ناویان لە خزمەتگوزاریی دابین کردنی کۆمەڵایەتی واتە بیمە تۆمار کراوە و دەوڵەتیش بە توندی دژایەتی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی کرێکاران دەکا و پێش بە هەموو چالاکییەکانیان دەگرێ.
شایانی باسە ڕێژەی مردنی کرێکاران بە هۆی ڕووداوەکانی کار لە ئێران ڕۆژانە بە ٦ کەس مەزندە کراوە و بە قسەی بەرپرسانی وەزارەتی کار، ڕووداوەکانی کار زیاتر لە ٩٠ هەزار میلیارد تمەن لە ئێران تێچوو هەڵدەگرێ.