سیا” نهێنیی پێوەندیی سەرۆکی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەکا.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”، مایک بۆمبیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئامریکا سیا رایگەیاندووە، لە رۆژی کوژرانی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی قاعیدە، هێزەکان ئامریکا ٤٧٠ هەزار بەڵگەیان لە بنەماڵەکەی بن لادن دەستکەوتووە.
هەروەها مایک بۆمبیۆ رایگەیاندووە، ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ویدیۆییەکان و تۆمارە دەنگییەکانی ئوسامە بن لادن ڕێگا بۆ ئامریکا خۆش دەکا، لە پێوەندییەکانی قاعیدە و پیلانە تیرۆریستییەکانی تێ بگا.
بەپێی ئەو بەڵگانەی لە خانووەکەی سەرۆکی کوژراوی قاعیدە دەستکەوتووە و بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێ، کە ئێران پێشنیاری ڕاهێنان و پێدانی چەکی بە ئوسامە بن لادن داوە، بەو مەرجەی هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە کەنداو بکا.
ههروهها ئیدارهی ئیتلاعاتی ئێران هاتوچۆی سهفهرهكانی هێزهكانی ئهلقاعیدهی و شوێنی مانهوهی بۆ ئهبو حهفس موریتانی ههموار كردووه و تهنانهت له ئێران ماوهیهك پهناش دراوه.
شایانی باسە ئوسامە بن لادن لە رۆژی ٢/٥/٢٠١١ لە ئەنجامی عەمەلیاتێکی تایبەتی هێزێکی کۆماندۆی ئامریکی لە شاری ئەبوەت ئاباد لە پاکستان، کوژرا.