کورتە فیلمی منداڵێکی خەڵکی سەقز لە فێستیڤاڵێکی گرینگی ئیتالیا پێشان دەدرێ.
ژیوار فەرەجزادە، منداڵێکی خەڵکی شاری سەقزە کە فیلمێکی بە ناوی “چۆلەکەکانی کۆڵانی ئێمە”ـی بەرهەم هێناوە و توانیویەتی ئەو ئەو فیلمە بۆ فێسیڤاڵێکی سینەمایی لە ئیتالیا بگەیەنێ.
پێویست بە ئاماژەیە ئەو کورتە فیلمە زستانی ساڵی ڕابردوو بەرهەم هاتووە کە باس لەو چۆلەکانە دەکا کە لە سەربانی ماڵەکەیان دەنیشنەوە.
ئێستا ئەو فیلمەی ژیواری تەمەن ١٢ساڵان لە بیستەمین فێستیڤاڵی بەناوبانگی “مارانۆ راگازی”ی ئیتالیا وەرگیراوە و بەشداری كیبڕکێ دەکا.
شایانی باسە فێستیڤاڵی مارانۆ ڕاگازی، ڕێکەوتی ٦ تا ١٢ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە شاری “ناپل”ـی ئیتالیا بەڕێوە دەچێ.