رۆژی ڕابردوو بە هۆی پێکدادانی توندی سێ ماشین لە جادەی بەنداوی بۆکان ٥ کەس کوژران و بریندار بوون.
لە رووداوە کە کاتژمێر ٧ ئێوارەی رۆژی ١٠ی خەزەڵوەر لە جادەی بەنداوی کازمی پێکدادانی توندی سێ ماشین بۆ بەهۆی ئەوە کە سێ کەس لەوان خەڵی ئاوایی تیکانتەپە بە ناوەکانی سیامەند بەیگزادەبابامیری ، سارۆ بەیگزادە بابامیری ، ڕەزا ڕەحمانی هەر لەوێ گیانیان لە دەست بدەن و دوو کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
بەرزبوونەوەی رێژەی گیان لەدەستدان و برینداربوونی خەڵک ئێران بەگشتی و بەتیابەتی لە کوردستان بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی جیهانیی بێهداشت لەبارەوی نالەباربوونی جادە و بانەکانی ئێران و لە بەرچاو نەگرتنی یاسای هاتوچۆ ساڵانە لەو وڵاتە ١٨٠٠٠کەس گیانیان لە دەست دەدەن و پتر لە ٣٠٠ هەزارکەسی دیکەش بریندار و نوقسان دەبن.
لە ئێران بەتایبەتی لە شار و ناوچەکانی کوردستان بە هۆی ناستاندارد بوونی ڕێگەوبانەکان رێژەی قوربانیانی رووداوی هاتوچۆ لە هەڵکشان دایە.