بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە عەزیز لەشکەری ئەقدەم برای شەهید حامێد لەشکەری ئەقدەم ،رۆژی ڕابردوو ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید حامێد لەشکەری لە کاتێكدا حکومەتی ناوەندی هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر خاکی کوردستان وەکوو بەشێکی زۆر لە ڕۆڵە فیداکارانی گەل، لە سەنگەری خۆڕاگریی و بە چەکی پێشمەرگانە بەرگری لە خاکی نیشتمان کرد .
١٣٦١ شەهید حامێد لەشەکەری خەڵکی گوندی حسار بڵاغی ئاڵەشین ، لە گەڵ چوار هاوسەنگەری دیکەی لە نێو شاری بۆکان لە گەڵ سپای داگیرکەر کەوتنە شەڕێکی نابەرانبەرو ئازایانە تا دوایین دڵۆپی خوێن بەرەنگارییان کرد و گیانی خۆیانیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ئەمەگناسی بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، لە خەمی بنەماڵەی لەشکەری ئەقدەم خۆی بە شەریک و بە بەشدار دەزانێ.