محەممەد شیلانئاوا خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هۆکاری ناروون دەسبەسەرکراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان ماوەی حەوتەیەکە کە محەممەد شیلان ئاوا کوڕی محەممەد ڕەسووڵ خەڵکی گوندی حەڵبی شنۆ لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکراوەو تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی هیچ زانیاەییەک لە بەردەستدا نیە.
ناوبراو دوای چەند رۆژ ڕاگرتنی لە گرتنگەی ئیتلاعات ڕۆژی دووشەممە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی شاری ورمێ و بنەماڵەکەشی لەو بارەوە نیگەرانییان دەربڕیوە.
شایانی باسە هەر پێی هەواڵی موکریان محەممەد شیلانئاوا خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵەو پەیمانکاری شرکەتی گازە، کە چەند کەڕەتی دیکەش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراوە.