چالاكێكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی شاری سنه پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی ٣ مانگ هێشتا چاره‌نووسی ناڕوونه.
بە پێی هەواڵدەریی هێرانا شاهۆ عومه‌ری، چالاكی مه‌ده‌نی نزیك ٣ مانگ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ركرابوو چاره‌نووسی هێشتا ناڕوونه و هیچ كه‌س و لایه‌نێك زانیاریی سه‌باره‌ت به شوێنی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕانه‌گه‌یاندووه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ، هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگرتنی نازانن.
شایانی باسه ناوبراو پێشتر له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٤ به هۆی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانیكردن له كۆبانی ماوه‌یه‌ك ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.
هه‌ر له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركرانی به‌ندكراوانی كورد و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی، دایكی توانی له شوێنی نادیار بۆ ماوه‌یه‌كی كورت چاوی به ڕامین حوسێن په‌ناهی به‌ندكراوی سیاسیی كورد بكه‌وێ