٣ ڕاوێژكاری نیزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پارێزگای سنووریی حه‌جه له وڵاتی یه‌مه‌ن كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سكای نیوز، به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌رمی ٣ ڕاوێژكاری نیزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پارێزگای سنووریی حه‌جه‌ی هاوسنووری عه‌ره‌بستان كوژرابوون،بۆ ئێران گواسته‌وه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئێران ئه‌وه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه ده‌ست له كاروباری وڵاتی یه‌مه‌ن وه‌رناده‌ین.
كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر چه‌شنه هاوكاریی نیزامی و ماڵیی بۆ حوسییه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن شاردو‌ته‌وه.
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به پشتیوانیی حیزبوڵای لوبنان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دژی خه‌ڵك و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌و وڵاته، ٣ ڕاوێژكاری پله به‌رزی سپای پاسداران به هۆی بۆردومانی حوسییه‌كان له پارێزگای حه‌جه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی عه‌ره‌بییه‌وه كوژران و، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لسووڕه” له پارێزگای حه‌جه و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌نعا گواسترابوونه‌وه.
پارێزگای حه‌جه هاوسنووری عه‌ره‌بستانه و له‌وێه‌وه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به هاوكاریی ڕاوێژكارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر عه‌ره‌بستان ده‌كه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ڕاوێژكارانی نیزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاتی یه‌مه‌ن به‌رپرسایه‌تیی وه‌سه‌ریه‌كخستنه‌وه و ئاماده‌كردنی مووشه‌كه‌كانیان له ئه‌ستۆیه كه بۆ پارێزگای ساحیلیی حه‌دیده ده‌نێردرێ و له‌وێشه‌وه ڕه‌وانه‌ی خاكی عه‌ره‌بستان ده‌كرێن.
شایانی باسه سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵاتانی عه‌ره‌بیش هاتنه سه‌ر خه‌ت و عه‌ربستان ڕایگه‌یاند كه ئیزن ناده‌ین حیزبوڵایه‌كی دیكه له سنووره‌كان وڵاته‌كه‌مان دروست بێ و به‌ره‌ی عه‌ره‌بیش سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕێژیمی ئێران هه‌ڵوێستی گرت و ڕایگه‌یاند به‌رپه‌رچی هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌دا ده‌دەینەوە.