پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری به‌رامبه‌ر به ٣١ی ئۆکتوبری ٢٠١٧ی زایینی، ههئیهتیکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌سه‌رپه‌ره‌ستی هاورێ حه‌سه‌ن قادرزاده ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب سه‌ردانی مه‌لبه‌ندی ١٤ی رێکخستنی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد‌و لە لایەن رێبه‌ر سه‌ید برایم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، به‌گه‌رمی پێشوازی کران.
له‌و دیداره‌دا باسی هه‌لومه‌رجی ناوچه و دۆخی هه‌رێمی کوردستان و هێرشی سپا و حهشدشهعبی و نهخشو ده‌وری سپای قودس به‌سه‌ر ناوچه کوردستانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و گرتنه‌وه‌ی شاری که‌رکووک و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوونی خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌و ناوچانه، هه‌ر وه‌ها پیلانگێڕی وڵاتانی ناوچە بۆ تێکدانی دۆخیههرێم و له‌بار بردنی ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییکانی کورد له باشووری کوردستان و چۆینه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل و ئه‌و رووداو پێشهاتانه ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که بوون.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس لهیهکریزی و هاوکاری یه‌ک هه‌ڵویستی و یه‌ک گوتاری حیزب سیاسیه‌کانی کوردستان کرا بۆ ئه‌وه‌ی نێو ماڵی کورد ڕێکبخرێته‌وه و به‌هێزه‌وه بەرگری له ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن که له ده‌ستووری عێراقدا ده‌سته‌به‌ر کراون.
لە درێژەی ئەو دانیشتنە لە لایەن هەیئەتی حیزبەوە باسی هه‌ڵویست و روانگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و په‌یوه‌ندی حیزب ولایه‌نه سیاسیه کانی هه‌رێمی کوردستان کرا و، بۆ جاریکی دیکه پشتیوانی و هاوکاری حیزب بو پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان دووپات کرایه‌وه و هاوکاری و په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد و حیزبه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به ئه‌رکیکی لازم و پێویست داندرا.