شه‌ریفه‌خانم، خێزانی شه‌هید ئه‌حمه‌د ڕۆسته‌می له شاری بانه كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو فرشته فرووته‌ن ناسراو به شه‌ریفه خانم، خێزانی شه‌هید ئه‌حمه‌د ڕۆسته‌می به هۆی پیری و به‌ساڵداچووی له شاری بانه ماڵاوایی له ژیان كرد.
شه‌ریفه‌خانم خه‌ڵكی ئاوایی زه‌رواوی خواروو، ژنێكی دڵسۆز، ئازا، نیشتمانپه‌رست و تا دوایین ساته‌كانی ژیانی وه‌فادار به ڕیبازی شه‌هیدان و هاوسه‌ری بوو.
پێویست به ئاماژه‌یه كه شه‌هید ئه‌حمه‌د ڕۆسته‌می هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و له هێزی ئاربابا سه‌رپه‌ل بوو و به‌داخه‌وه ساڵی ١٣٦٠ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە شه‌هید كرا.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی‌دوایی شه‌ریفه‌خانم پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ناوبراو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.