کرێکارانی شیرکەتێک سەر بە شارەداریی شاری سنە، ماوەی ٣ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
بەپێی ڕاپۆتری سەرچاوە نێوخۆییەکان کرێکارانی شارەداریی ناوچەی ٢ و ٣ شاری سنە باسیان لە وەرنەگرتن و دواکەوتنی مووچە و حەقدەست خۆیان لە ٣ مانگی کردووە.
بە قسەی یەکێک لە کرێکاران، دواکەوتنی مووچەی ٣ مانگی کرێکارانی شارەداریی شاری سنە لەو ماوەیەدا، گیروگرفتی بۆ کرێکاران دروست کردووە.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: بەرپرسانی شارەداریی دواکەوتن و نەدانی مووچەی ٣ مانگی ئێمە بۆ نەبوونی بوودجە دەگەڕیننەوە و ئەمە لە کاتێک دایە کە مووچەی مانگانەی کرێکاری بە ڕەسمی دامەزراو لە کاتی خۆیدا دەدرێ، بەڵام مووچەی کرێکارانی شیرکەتیی، ٣ مانگە دواکەوتووە و نەدراوە.
هەروەها ئەو کرێکارانی داوا لە بەرپرسانی شارەداریی دەکەن، کە کێشەی کرێکاران چارەسەر بکەن.
شارەداری سنە لە وەڵامی کرێکارانی ناڕازی ڕاگەیاندووە: “دواکەوتنی مووچەی کرێکارانی شارەداریی تەنیا تایبەت بە شاری سنە نیە، بەڵکوو زۆربەی پارێزگاکانی ئێران لەگەڵ ئەو کێشەیە بەرەوڕوون”.
سەرەڕای بەدواداچوونی کرێکارانی ناڕازی لە ڕێگای پارێزگاریی و فەرمانداریی، هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ لایەن و کەسێک وەڵامدەر نەبووە و ناڕەزایەتی کرێکارانیش ئاکامی نەبووە.