ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێی بارگرژیی نێوان پ ک ک و حدکا سه‌ردانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد.
دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٤، سه‌عدی ئه‌حمه‌د، پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی کێشه‌ی سه‌ر سنوور له نێوان “P.K.K ” و “حدکا” کە شەڕو لێکدان‌و شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی حدکای لێکەوتەوە، سه‌ردانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی ڕێبەریی حیزب به سه‌رپه‌رستیی مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازی لێ کرا.
کاک سه‌عدی و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان تاوتووی مه‌سه‌له‌کانی سیاسی رۆژیان له ناوچه و ده‌وروبه‌ر کرد. له درێژه‌ی باسه‌که‌دا هه‌ردوو لا پێ ناخۆش بوونی خۆیان له رووداوی تێکهه‌ڵچوونی گریلاکانی پ.ک.ک له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ربڕی، و باسیان له رێگا چاره‌کانی ره‌وینه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه کرد که ده‌بن به هۆی روودانی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه له نێوان هێزه سیاسی یه‌کانی کوردستان.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی باسیان له ناوه‌رۆکی به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب کرد که به بۆنه‌ی تێکهه‌ڵچوونه‌کانی گریلاکانی پ.ک.ک له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه. کاک سه‌عدی پێی خۆش بوونی خۆی له هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌وه ده‌ربڕی.