ئێشتۆن كارتێر، وەزیری بەرگریی ئامریكا، پاشەكشەی ئەرتەشی عێراق لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپی داعش لە ڕۆمادیی، بە نیشانەی بێ مەیلی ئەم ئەرتەشە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپی داعش زانیوە.
وەزیری بەرگریی ئامریكا لە لێدوانێكدا بۆ كاناڵی هەواڵدەریی سی ئێن ئێن گوتی: ژمارەی هێزەكانی عێراق لە ڕۆمادی زۆر زیاتر لە هێزەكانی داعش بووە، بەڵام پاشەكشەی ئەوان دەری دەخا كە نایانهەوێ شەڕی داعش بكەن.
ئێشتۆن كارتێر هەروەها گوتوویەتی ئامریكا دەتوانێ بە ناردنی چەكو چۆڵ، بە ڕاهێنانی ئەرتەشی عێراقو بەشداری لەو شەڕە لە ڕێگەی هێرشە ئاسمانییەکان یارمەتیی ئەم وڵاتە لە شەڕ بە دژی گرووپە جیهادییەكان بدا، بەڵام ئەوە هێزەكانی عێراقن كە دەبێ ئیرادەی خۆیان بۆ بەرگریو شەڕكردن بسەلمێنن.
شایانی باسە شاری ڕۆمادی، ناوەندی پارێزگای سوننی نشینی ئەلئەنبار لە ڕۆژهەڵاتی عێراق، لە حەوتووی ڕابردوودا كەوتە بەر دەستی گرووپی داعشەوەو سوپای عێڕاق لە پاش خۆی چەکو چۆڵو تەقەمەنییەکی زۆری بۆ داعش بەجێهێشت.