لە ناوچەی بۆکان برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر فەرامەرز ئارامش(عەلی فەرامەرز) گەورەی بنەماڵەی ئارامش ،برای شەهیدان کەریم و سولەیمان ئارامش لە ناوچەی بۆکان بە هۆی نەخۆشی کۆچیدوایی کرد.
بنەماڵەی ئارامش خەڵکی گوندی ئەسکەرئابادی ناوچەی ئاڵەشین لە پێناوی سەرخەستنی گەلەکەیان تێچووی زۆریان داوەو، بە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و خۆڕاگر ناسراون.
شیاوی باسە کەریم ئارامش لە ساڵی ١٣٦٠ لە گرتنی پایگا و مۆڵگەی هێزی داگیرکەران لە حسێنمامە شەهید کراو، ٥ ساڵ دواتر براکەشی بەناوی سولەیمان ئارامش لە ساڵی ١٣٦٥ هەتاوی لە شەڕی نێوان خەباتکارانی دێموکرات و سپای داگیرکەری رژێم لە باخی حاجیائابادی تەتەهوو پەیوەست بە کاروانی نەمران دەبێ.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزب بەم بۆنەوە وێڕای سەرەخۆشی کردن لە گەڵ بنەماڵەی ئارامش و سەرجەم خەڵکی دێموکراتدۆستی ناوچەی بۆکان و میاندواو، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.