له سنووری پیرانشار به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران پیاوێك لاقی په‌ڕی. ئێران له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دایه كه مێنی چێندراوی له خاكی خۆیدا هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو كه‌سێك به ناوی سلێمان مه‌حموودی، تمه‌ن ٤٦ ساڵ، كوڕی هه‌مزه خه‌ڵكی ئاوایی نیوه‌ژنی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت و دانیشتووی پیرانشار له سنووره‌كانی ئه‌و شاره به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقی چه‌پی و دوو قامكی ده‌ستی ڕاستی په‌ڕی و هه‌روه‌ها سه‌رو دموچاویشی برینداربوو.
ناوبراو خێزانداره و ٤ منداڵی هه‌یه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌وه چه‌نده‌یه‌مین كه‌سه كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان كه‌مئه‌ندام ده‌بن.
نزیك به ٤٢ هه‌زار كیلۆمیتری چوار گۆشه له خاكی ئێران به مین چێندراوه و كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێن ئه‌و مینانه هی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراقه به‌لام زۆر جاران هێزه‌كانی سپای پاسداران له ترسی دزه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی كوردستانیان به مین چاوندووه و ته‌نانه‌ت شه‌هیدبوونی پێشمه‌گه و خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تانی ناوچه‌شی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئێران له به‌رهه‌مهێنانی مین و به‌كارهێنان و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌كردنی به‌رده‌وامه و ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه مین ته‌نیا چه‌كێك كه ده‌توانێ سنووره‌كانمان بۆ بپارێزێ. ئه‌وه له حاڵێكدایه به به‌رهه‌مهێنان، به‌كارهێنان و هه‌ناركردنی كردنی مین له‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوانه‌یه كه ئێرانیش ئیمزای كردوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ به‌كار بهێنرێ.