چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز لە پاش ئەنجامدانی “دیالیز” لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز دەسبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو، مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی گەیاندنی پێکهێنانی دامەزراوەی کرێکاری و خەڵکی شاری سەقز لە کاتی ئەنجامدانی دیالیز و گۆڕینی خوێن لە نەخۆشخانەی بە ناو خومەینی شاری سەقز لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتییەوە دەسبەسەر کرا.
مەحموود ساڵحی پاش تەواوبوونی کاری نەخۆشخانە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، چوار کەس لە مەئموورانی ئیتلاعات کە ٣ پیاو و ژنێک بوون ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردیان.
مەئموورانی ئیتلاعات، بە خیزانی مەحموود ساڵحیان ڕاگەیاندووە، حوکمی ٩ ساڵ زیندانی ناوبراو بە هۆی نالەباربوونی باری جەستەیی بۆ یەک ساڵ زیندان گۆڕدراوە و دەبێ ڕادەستی دادگای بکەین.
پاش بردنی ئەو چالاکە کرێکارە بۆ دادگای شاری سەقز و پێی ڕاگەیاندنی حوکمی یەک ساڵی زیندانی ناوبراو، ئێستا لە زیندانی ئەو شارە دایە.
مەحموود ساڵحی ماوەیەک لەمەوبەریش خرایە زیندانەوە و بەو هۆیە تووشی نەخۆشی گورچیلە هات و هەتا ئیستاشی لەگەڵ بێ ئەو نەخۆشییەی چارەسەر نەکراوە.