بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەک لە شاری تاران ٦ کرێکاری کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام گیانیان لەدەست دا.
سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردووەتەوە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی تاران ٦ کرێکاری کوردی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی “نیعمەت کوخایی، کازم ئەمیر، موحسن دارابی، سەجاد دارابی، پوویا دارابی و ئەفشین میرزایی” گیانیان لەدەست دا و هەروەها لە ڕووداوەدا چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
پاڵاوگەی نەوتی “توندگوویان” لە “باقرشار” لە 12 کیلۆمیتریی باشووری تاران هەڵکەوتووە کە ساڵی ڕابردووش ئەو پاڵاوگەیە ئاگری تێبەربوو.