لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندار.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای ورمێ سەربازێکی کوردی بەناوی “سەدیق عەینی” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بە١٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی ئەردەوێڵ حوکم دراوە.
ئەو حوکمە لە کاتێکدا بەسەر ئەو سەربازە کورددا سەپێندراوە کە تەنانەت ئیزنیان نەداوە پارێزەر بۆ پەروەندەکەی بگرێ.
سرباز سەدیق عەینی خەڵکی گوندی “سینگان” و دانیشتووی شنۆ بووە و لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکان سەرباز بووە و هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.
شایانی باسە کە سەدیق عەینی ئێستا لە بەندی ١٣ی گرتووخانەی ورمێدا ڕاگیراوە.