ئەمریکا بە فەرمی یەکێک سەرکردەکانی میلیشیای حەشدی شەعبی بە تیرۆریست دەناسێنێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیزەر نوێرت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی‌دا وێڕای باس کردنی باردۆخی عێراق و هێرش کردن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئەبوو مێهدی موهەندیس یەكێک لە فەرماندەو سەرکردەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و نزیک لە ئێران و قاسم سوڵیمانی بە تیرۆریست ناوبرد و لە دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکن داوای وتووێژی کرد.
جەماڵ جەعفەر محەممەد عەلی ئاڵ ئیبراهیم ناسراو بە ئەبو مێهدی موهەندیس لە ساڵی ١٩٥٤ی زایینی لە ناوچەیەکی کۆنی بەسرە لە دایک بووە و دوای تەواو کردنی خوێندی باڵا لە بواری پێشەسازییەوە لە ساڵی ١٩٧٧ کارخانەی ئاسن و پۆڵای بەسرە وەکوو مەهدنیس لەوێ کار دەکاو دوای لە بواری زانستی سیاسییەوە درێژە بە خوێندن دەدا.
لە دەیەی ٧٠ی زایینی بەولاوە بە فەرمی دەبێتە ئەندامی حیزبی (الدعوە) دوای کوژرانی محەممەد باقر سەدر، بۆ وڵاتی کوەیت هەڵدێ و ، بەوتەی خۆی ساڵی ١٩٨٠ی زایینی بە ساختە کردنی بەڵگەنامەیەک دەبێتە ئەندامی کۆمەڵگەی ئەندازیارانی کوەیت.
ناوبراو ساڵی١٩٨٥ زایینی پەیوەست ببە مەجلیسی ئەعلای ئیسلامیی عێراق دەبێ و دواتر دەبێتە ئەندامی لێژنەی فەرماندەهی سپای (بدر).
لە ئێستا دا ئه‌بوو مێهدی موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه و له زۆرێك له بۆنه‌كاندا به‌ته‌نیشت قاسم سوله‌یمانى ، فه‌رمانده‌ى سپای قودسى ئێران ده‌رده‌كه‌وێت، و له لێدوانه‌كانیشدا گوتوویه‌تى:”شانازى ده‌كه‌م كه قوتابی ئاغاى سولێیمانیم”.
مێهدی موهەندیس لە وتووێژێک‌دا لە گەڵ رۆژنامەی (الاخبار) نایشارێتەوە کە لەگەڵ ئێران و سپای پاسداران پێوەندیی هەیە و لە رووداوەکانی هێرش بۆ سەر باشووری کوردستان رۆڵی بەرچاو هەبووە.
به‌گوته‌ى چاودێران، ناساندنى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به “تیرۆریست” له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هه‌موو ئه‌و میلیشیایانه‌ى به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و بە دەستێوەردانی ئێران و سپای پاسداران شەڕ دەکەن ده‌خاته ژێر گوشاری زیاترەوە.