بۆ ئیدانە و ڕیسوا کردنی ئەو گەلەکۆمەکییەی کە داگیرکەرانی کوردستان تورکیە، ئێراق، سوریە و بەتایبەتی ڕژیمی ئیسلامی ئێران دژ بە کوردکردیان، هەزاران کوردستانی کە لە چەندین وڵاتی ئوروپایی و بەتایبەت لە ئاڵمانەوە بە ئوتوبووس هاتبوون، لە بەر بارەگای پەڕلمانی ئۆڕوپا لە برووکسێل کۆبوونەوە. لەو خۆپیشاندانە دا چەندین پەیام و برووسکە خوێندرانەوە و کومیتەی حیزبی دیموکرات لە وڵاتی ئاڵمانیش کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی بە بڕینی ڕێگای دوور لە ئاڵمانەوە بۆ برۆکسێل لەو خۆپیشاندانە دا بەشدار بوون پەیامێکیان ڕووی بە وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاو کردەوە لە بەشێکی ئەو پەیامە دا هاتبوو: ئەو خۆپیشاندانەی کوردستانیان بە ئاڵای کوردستانەوە، سەلمێنەری ئەو ڕاستیە و بە حەق بوونی ڕاپرسی٢٥-٩-٢٠١٧ بوو کە دنیا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێ نادیدەی بگرێ و لای لێ نەکاتەوە. داگیرکەرانی کوردستان دەبێ ئەوە باش بزانن سەردەمی بەڕبەڕیەت و بەدزی و کۆمەڵکووژی خەڵکی کوردستان کۆتایی هاتووە. پەیامی ئەو هەزاران کودستانیانە لە یەکیەتی ئۆڕوپا و کۆمەڵگای نێونەتەوەی ئەوەیە کە حەماسەو بەرگری و خۆڕاگری پێشمەرگەی کوردستان لە ئەمن و سەقامگیری و ئارامی هەمووی جیهان نادیدە نەگیرێ و ڕێز لەو فیداکاری و خۆڕاگریەی بگیردرێت. بە شاهیدی و بەگوتەی خۆتان، بەتایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ئەوە پێشمەرگەیە بە جێگای هەموو دوونیا شەڕی داعش دەکات، جا کەوابوو خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەی لێتان هەیە کە ڕێز لە ڕاپرسی ٩٢,٧%ی خەڵکی کوردستان بگیردرێت و گووشار بخەنە سەر حکومەتی بەغدا کۆتایی بە فشار و پەلاماری کوردستان بێنێت و هەمووی ئەو شوێنانەی کە دەنگیان بە چارەنووسی خۆیان داوە چۆل کات و بکشێتەوە و لەسەر نەتیجەی ڕاپرسی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دانووسان بکات.
بژی کوردستان و سڵاو لە ئیرادی خۆڕاگری کوردستانیان ٢٥-١٠-٢٠١٧ .