کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا ده‌ڵێ له تێکهه‌ڵچوونی نێوان پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و حیزبه‌و گریلاکانی پ ک کدا پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و حیزبه شه‌هید بووه‌و چەند پێشمه‌رگه‌ی دیکەشیان بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا قادر کەریمی، خه‌ڵکی نه‌غه‌ده‌و پێشمەرگەی ئه‌و حیزبه به‌یانیی رۆژی یەکشەممە ٣ی جۆزەردان له ئاکامی هێرشی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا شه‌هید بووه.
گرژیی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و گریلاکانی پ ک ک لە ناوچە سنوورییه‌کانی نێوان سیدەکانو ناوچەی شنۆ له چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێشه‌وه ده‌ستی پێکردوه‌و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه لێکدان‌و پێکدادانی نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌ی لێکه‌وته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا وێڕای مه‌حکومکردنی هێرشی گریلاکانی پێ کاکا بۆ سەر پێشمەرگەکانی حدکا دەڵێ سیاسەتی دەستوەردانی پ ک ک لە کاروباری بەشەکانی دیکەی کوردستان هەر لە کۆنەوە، سەرچاوەی گرژی‌و ناکۆکی لە گەڵ هێزەکوردییەکان بووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای لە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان‌و سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین بە ڕاشکاوی دژی ئەم دەستوەردانانەو پەنابردن بۆ چەک بۆ خۆسەپاندن بەسەر هیزە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستاندا، دەنگی نارەزایەتی هەڵبڕن.