دوای تێپەڕبوونی نزیک بە یەک مانگ لە ڕەشبگیری لە شار و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی خۆشیدەربڕین بۆ گشتپرسی لە باشووری کوردستان و، هەڵکردنی ئاڵاو سەردانی دروشمی شۆڕشگێڕانە ، دوو کەسی دیکە لە گیراوان بە دانانی متمانەبڕی ٢٠٠میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە،
بەختیار خۆشنام هەواڵنێری هەواڵدەریی موکریان دوای دەسبەسەرکران و ٢٨رۆژ ڕاگرتنی لە بەندیخانەی شاری سەقز، رۆژی ڕابردوو بە دانانی متمانەبڕی (وثیقە)٢٠٠میلیۆنی، بەشیوەی کاتی ئازاد کرا.
جێی وبیرهێنانەوەیە بەختیار خۆشنام خەڵکی شاری سەقز، چالاکی مافی مرۆڤ و هەواڵنێری هەواڵدەریی موکریان رۆژی ٤ی ڕەزبەر لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا.
هەروەها رۆژی سێشەممە٢ی خەزەڵوەر یەکێکی دیکە لە گیراوانی مانگی ڕابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان وخەڵکی شاری سنە، دوای تێپەڕاندنی ٢٠ رۆژ مانەوەی لە گرتنگەی ئیتلاعات بە دانانی ٢٠٠ میلیون متمانەبڕ لە زیندان ئازاد کرا.
شایانی باسە دوای بەڕێوەچوونی رێفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و هاتنە سەرشەقامی خەڵکی شاروناوجەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکانی رێژیم دەستیان دایە ڕەشبگیری و بە سەدان کەسیان دەسبەسەر کرد، ئێستاشی لەگەڵ بێ چارەنووسی بەشێکی زۆر لە گیراوان ناروونە.