تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دیسان بۆ هۆی گیان لەدەستدان و برێنداربوونی سێ کەسی دیکە لە پارێزگای ئیلام.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕەکانی ئێران و کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنوورییەکانی مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام سێ کەس بوونەتە قوربانی.
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەر بە هۆی تەقینەوەی مینی پاشماوی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی (چەنگوولە)ی شاری “مێهران”ی سەر بە پارێزگای ئیلام ، لە کاتی پشکاندی زەوی وزاری ئەو ناوچەیە مینهەڵگرێک کوژراوە دووکەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
لەو رووداوە سەربازێک بەناوی جەودا درەخشان گیانی لە دەست داوەو، دوو کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” هەر لە ماوەی سێ مانگەی هاویندا ٦ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون گەیشتە ٢٨ کەس.
هەروەها ئاماره ڕهسمییهکانی خۆدی دەوڵەت دهڵێ لە پارێزگاکانی کوردستان زیاتر له ١٦ میلیۆن مینی لهکارنهخراوی ههڵنهگیراوهو دهیان میلیۆن تهقهمهنی له دوای شهڕ له کوردستان بهجێ ماون