فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 17ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 07:47
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

بەیاننامەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بارەی تێکهەڵچوونی گریلاکانی پێ. کا.کا لە گەڵ پێشمەرگەکانی حدکا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/05/24
in راگەیەندراوەکان

ماوەی چەند ڕۆژێک بووبە نیگەرانییەوە گوێبیستی گرژیی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و گریلاکانی پێ.کا.کا لە ناوچە سنوورەکانی نێوان سیدەکان‌و ناوچەی شنۆ بووین. ئەمڕۆ بە داخەوە سەرچاوەکانی هەر دوو لایەنی ناوبراو، هەواڵی ڕوودانی تێکهەڵچوون لە نێوان هیزەکانیان، پشتراست کردەوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتوون تێکهەڵچوون‌و پەلاماری پێشمەرگەکانی حدکا لە لایەن هیزەکانی پێ.کا.کا وە درێژەی هەیە. ئەگەر چی زانیاریی ورد لە سەر زیانە گیانییەکان بڵاو نەبوونەوە یا بە تەواوی پشتڕاست نەکراونەوە، بەڵام وەک دەگوترێ ئەم تێکهەڵچوونە، بە داخەوە زیانی گیانیشی بە دواوە بووە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەڵوێستی خۆی لە بارەی ئەم تێکهەڵچوونانەوە بەم جۆرە بە نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان، ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە سەرانسەری جیهان، سەرجەم هیز‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان‌و ناوچە‌و، بیروڕای گشتیی ڕادەگەیەنێ:
١- شەڕ‌‌و تێکهەڵچوون لە نێوان هەر هێز‌و لایەنێکی کوردیی نێو بزووتنەوەی کورد بە زیانبار بۆ بزووتنەوەی کورد لە تەواوەتیی خۆی‌دا دەزانین. هەر لەم ڕوانگەیەشەوە، وێڕای بە داخبوونمان لە هێرشی گریلاکانی پێ کاکا بۆ سەر پێشمەرگەکانی حدکا‌ و مەحکوومکردنی، داواکاری ڕاوەستانی دەستبەجێی ئەم تێکهەڵچوونە‌و چارەسەری گرژی‌و ناکۆکییەکان لە ڕێگای وتووێژو دانیشتنی هێمنانەوەین.
٢- پێ.کا.کا هێزێکی سیاسیی باکووری کوردستانە‌و، چالاکیی هێزەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە نیوخۆی ڕۆژهەڵات‌و بوونی هێزەکانیان لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات، نە هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندی ڕەوای پێ.کا.کا‌و باکووری کوردستان، نە پێشگیری‌و دژایەتی لە گەڵ ئەم جۆرە چالاکی و تێکۆشانەش، دەچێتە خانەی ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی.
٣- لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌و هەموو هیزە سیاسییەکانی نێو بزووتنەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان، داوا‌و چاوەڕوانیمان ئەوەیە هەوڵ‌وهەنگاوی بە پەلە بنێن بۆئەوەی ئەم تێكهەڵچوونە، پتر تەشەنە نەستێنێ‌و هاندەر بن بۆ ئەوەی کێشە‌و گرژییەکان بە وتووێژ‌و شێوەیەکی هێمنانە، چارەسەر بکرێن.
٤- سیاسەتی دەستوەردانی پێ.کا.کا لە کاروباری بەشەکانی دیکەی کوردستان هەر لە کۆنەوە، سەرچاوەی گرژی‌و ناکۆکی لە گەڵ هێزەکوردییەکان بووە. لە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان‌و سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەخوازین بە ڕاشکاوی دژی ئەم دەستوەردانانە‌و پەنابردن بۆ چەک بۆ خۆسەپاندن بەسەر هیزە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان‌دا، دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕن.
٥- لە هێزکۆکردنەوە‌و جموجۆڵی‌ هاوکاتی هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و پیلانگێڕییان لە دژی هیزە سیاسییەکانی ئەو بەشەو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیگەرانین‌.هەر بۆیە داوای وشیاری‌و لەسەر هەستبوون لە هەموو لایەنەکان بە مەبەستی پووچەڵکردنەوەی نیاز‌و پیلانە شوومەکانی ئەو ڕێژیمە دەکەین.
ئێمە وێڕای دەربڕینی هاوخەمیمان لە گەڵ بنەماڵە‌و هاوسەنگەرانی قوربانییەکانی ئەم شەڕو تێکهەڵچوونە داخاوییەوە،هیوا دەخوازین بە هەوڵی هەموو لایەک هەر چی زووتر بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە‌و بە لێک تێگەیشتن‌و هاوکاری، ڕێگاچارە بۆ گرفتەکانی لەمەودوا بدۆزرێتەوە. هیوادارین سەرکردایەتیی پێ. کا.کاش هاوکار‌و یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە دووپات نەبنەوە‌و بزووتنەوەی کورد لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، لە سۆنگەی ئەم جۆرە ڕووداوانە زیانی زیاتر نەبینێ.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤
٢٤ی مای ٢٠١٥

Related Posts

راگەیەندراوەکان

ڕاگەیاندنی ژمارە ١ی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانلە سەر بە نێو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

5 ساڵ ago
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی پێشمەرگە بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ مستەفا حەکیم‌زادە پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان

5 ساڵ ago
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist