ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەرۆ کوردستانیانی دانیشتوی ولاتی نۆروێژ بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بە هاوکاری سپای قودسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەر دەم سەفارەتی ئامریکا لە ئۆسڵۆ خۆپیشاندانێکیان پێکهێنا. کوردستانیانی بەشدار لەو خۆپێشاندانە دا بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و گونتەوەی سروود و دروشم دژ بە ڕژیمی شێعەی عێراق و ڕژیمی دژ بە کوردی ئێران، ڕق و بێزاری خۆیان لە هێرشی بەکرێگیراوانی حەشدی شەعبی و سپای پاسدارانی ڕژیمی تاران دەربڕی و داایان لە کۆمەڵگای نێودەولەتی کرد کە ڕێگە نەدان بە ڕژیمی ئیسلامی ئێران کوردستان و عێراقیش بە دەردی سوریە و لوبنان و یەمەن بەرێ. لەو خۆپیشاندانە دا ئەندام دۆست و لایانگرانی حیز و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان، کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ بەشدارییان کرد. خۆپیشاندەران جەختیان کردەوە لەسەر زیاتر لێک نیزیکبوونەوەی هێزە کوردییەکان و یەکگرتویی زیاتری گەلەکەمان. بۆ ئەو خۆپێشاندانە کومیتەیەکی هاوبەش پێکهاتوو لە نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان پێکهێنرا بوو کە لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ هاوڕێیان سەردار مەرەسەنە بەرپرسی کومیتە وڵات و ناسر قادرپوور بەرپرسی پەییوەندیەکان بە فەرمی بەشدارییان کرد و سەردار مەرەسەنە وتارێکی بە کوردی بەنوێنەرایەتی هەر چوارپارچە خوێندەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەندامانی تێکۆشەری حدک دڵسۆزانە بەشداریان لەو پرسە نەتەوەیە دا کرد، بە گوتنەوەی درووشم ئەو دەستدرێژییانەی بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان ڕیسوا و مەحکووم کرد.