دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان به هۆكاری ناڕوون كه له شوێنی كاره‌كه‌یان له تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، دوو به‌ندكراوسی سیایی كورد به ناوه‌كانی سه‌ید شه‌مسه‌دین ڕۆسته‌می و حوسێن ڕه‌ستگارا ڕۆژی 10 ڕه‌زبه‌ری مانگی ڕابردوو له شوێنی كاره‌كه‌یان له شه‌قامی پیروزی له شاری تاران به بێ هیچ مۆڵه‌تێكی قانوونی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون بۆ زیندانی ئێڤین گواسترانه‌وه و له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بنه‌ماڵه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و داوای دانانی بارمته‌یه‌كی زۆریان كردووه بۆ ئازادكرادنیان به‌ڵام له توانای بنه‌ماڵه‌كانیاندا نیه.
به قسه‌ی شایه‌تحاڵان، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری تاران و له شوێنی كاره‌كه‌یان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه كه له شه‌قامی بە ناو پیروزیی تاران دوكانیان هه‌بووه به لێدان و كوتان بۆ گرتنگه‌كانیان گواستبوونه‌وه و تا پێش گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانی ئێڤین هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنه‌كانیان نه‌زانرابوو.
به قسه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه، دادستان بۆ ئازادكرانیان بارمته‌ی 200 میلیۆن تمه‌نی بۆ هه‌ركام له‌و كوڕانه داناوه كه له توانای ماڵییاندا نیه و هه‌ر بۆیه ده‌بێ له زینداندا بمێننه‌وه.
شایانی باسه به پێی قسه‌كانیان ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وه‌پاڵ دراوه.