وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانه ٢٠٠ میلیۆن دۆلار یارمه‌تیی ماڵی و چه‌كوچۆل و ڕاهێنان حیزبۆڵای لوبنان ده‌كا.
مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا له هه‌وڵی په‌سندكرانی بڕیارنامه‌یه‌كدا كه ده‌ستوپێوه‌ندی و لقوپۆپه‌كانی سپای پاسداران له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان ئه‌و وڵاته كورت بكاته‌وه.
ئه‌و مه‌سه‌له له بڕیارنامه‌ی ٣٩٥ مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا دایه. مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه بڕیارنامه‌یه‌ك په‌سند بكا كه داوای له یه‌كیه‌تیی ئورووپاش كردوه كه فشار بۆ حیزبۆڵای لوبنان و هه‌موو تۆڕه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌دا بێنێ.
هه‌روه‌ها له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانه بڕی ٢٠٠ میلیۆن دۆلار به شێوازی جۆراوجۆ یارمه‌تی به حیزبۆڵا ده‌كا. ئێستا ئه‌و ڕێكخراوه توندئاژۆیه نزیك به ١٥٠ هه‌زار مووشه‌ك و ڕاكێتی له زه‌ڕاتخانه‌كانی خۆیدا هه‌یه.