له دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تێکی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستاندا دوایین گۆڕانکارییه‌کانی باشووری کوردستان تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 30ی ڕه‌زبه‌ر هه‌یئه‌تێکی رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان کاک قادر وریا و کاک عومه‌ر باڵه‌کی، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کاک ئیبراهیم زێوه‌یی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دێموکراتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تیکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی به سه‌رپه‌رستیی کاکه‌مین نه‌جاڕ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دیداره‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکرات وێڕای مه‌حکومکردنی ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و نیزامیی کۆماری ئیسلامی له کاروباری نێوخۆیی عێڕاقدا، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی به هه‌وڵی ئه‌و رێژیمه به ئامانجی له‌نێوبردنی ده‌سکه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی کورد له باشووری کوردستان ناوبرد.
هه‌یئه‌تی حیزب له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی ئه‌و دیداره‌دا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی به‌کرده‌وه و هه‌وڵی به‌کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووانه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستان ده‌توانێ ئه‌و پیلانگێڕییه ناوچه‌ییه‌ی ئێران و تورکیه و حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێڕاق به دژی هه‌رێمی کوردستان مایه‌پووچ بکاته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێداگرییان کرده‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌یی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هه‌رچه‌شنه هاوکارییه‌کی فیکری و کرده‌یی بۆ ئه‌و ئامانجه و پاراستنی ده‌سکه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌ریم که له گشتییه‌تی خۆیدا ده‌سکه‌وتی نیشتمانین.
له‌و دیداره‌دا هه‌یئه‌تی پارتی دێموکرات به‌بایه‌خه‌وه باسی له هاوسۆزی و پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد و هیوایان خواست لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌زوویی به‌سه‌ر ئه‌م کۆسپانه‌دا زاڵ بن که هه‌رێمی کوردستان له سۆنگه‌ی نایه‌کگرتوویی سیاسه‌ت و هه‌ڵویستی حیزبییه‌وه تووشی هاتووه.